بەڵێندەران: زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمە

بەڵێندەران رایدەگەیەنن، تەنها لە پرۆژەكانی پترۆدۆلار زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاریان كەوتووە لای حكومەتی هەرێم و دەشڵێن، ستەممان لێكراوە و پەنا بۆ بەغداد و لایەنەكان دەبەین.

ئالان كوێخا كەریم، سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، وەك بەڵێندەران ستەممان لێكراوە و لێدەكرێت، لە ساڵی 2013ەوە كە بودجەی پرۆژەكان خرایەسەر بودجەی پترۆدۆلار كە نزیكەی 10 ساڵە، سلفەكانمان وەستاوە.

وتیشی، لەوكاتەوە ناوبەناو 5%، 10% یان 15%مان پێدراوە، لەكاتێكدا مافەكانی خۆمانیان پێنەداوین.

ئالان كوێخا ئەوەشی وت، ماوەی 10 ساڵە حكومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە، بۆیە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ سەردانی لایەنەكان و لە دەرگای بەغدادیش ئەدەن بۆ ئەوەی چارەسەرێكیان بۆ بكرێت.

دووپاتیشیكردەوە، هیچ كەسێك وەڵامیان ناداتەوە، پارەكانیان دیارنییە لای كێیە، داواكارییان ئەوەیە حكومەت دیاریبكات و بیخاتەسەر ئەژماریی كۆمپانیاكانیان.

سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی بەڵێندەرانیش كە كەوتووەتە ئەستۆی حكومەت، سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەران روونیكردەوە، تەنها لە پرۆژەكانی پترۆدۆلار زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاریان لای حكومەتە، جگە لە پارەی پرۆژەكانی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سبەی دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

كاروان گەزنەیی وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، سبەی چوارشەممە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات. سەعدی…
Total
0
Share