ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت راستەوخۆ مووچەكانیان لە بەغدادەوە وەربگرن و دەشڵێت، “لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم زیاتربوون”.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی پێویستە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بێت و لە بەرامبەردا شایستەی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانە بكرێت.
راشیگەیاند، گرفتەكە لەوەدایە لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لە هەرێم خەرجییەكانی حكومەت زیاتربوون