کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچرپچر لەسەر ناوچە جیاجیاکان، سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى بارانبارینى کەمى هەیە، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لەشەود ا، ئەگەرى بەفربارینیش لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاویى سنووریی هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەبێت و بەفربارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە نزیکەى 5-3 پلە نزم دەبێتەوە، لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان بارانبارینى پچرپچر دەبارێت، هەندێک ناوچە ئاستى دابارینی زیاتر دەبێت وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە ئێوارە و شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەیە و چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدادین بۆ ناردنی

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێمی ئامادەکردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدادە بۆ ناردنی…
Total
0
Share