یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە سلێمانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەفدی باڵای ئەو حزبە سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن چەند بەرپرسێکی بزوتنەوەکە پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.

بڕیارە ئەو وەفدەی یەکێتی ئەمڕۆ سەردانی هەریەکە لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان و یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەدا کۆببێتەوە.

پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، “لەسەر راسپاردەی کۆنگرە لیژنەیەک پێکهێندراوە کە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە، هەروەها پڕۆژەی داهاتوومان بۆ لایەنەکان رووندەکەینەوە و هەوڵدەدەین بەیەکەوە کار بۆ یەکخستنەوەی ماڵی لایەنە کوردستانییەکان بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share