وەزارەتی کارەبا: تا کۆتایی ئەم مانگە کەمبوونەوەی کارەبا بەردەوام دەبێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو کێشەیە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێم  لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،”بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە”.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد،”تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتەوە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبنەوە”.

وەزارەتەکە دەڵێت،”ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share