راگەیەندراوێك لە كەشناسيی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما بە نزیكەی ( 1- 2 ) پلە بەرزتر دەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆك : 17 پلەی سیلیزی

كەركوك : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
Total
0
Share