ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

كەمێك پێش ئێستا، ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردووەتە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدا جێگیركراوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە ماوەی كەمتر لە یەك كاتژمێردا دووجار هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و چەند چەكدارێك لە رووبەڕووبوونەوەكەدا كوژراون.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئێوارەی ئەمڕۆش جارێكی دیكە هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی هەریر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share