كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئەنجامدرا

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوە و تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە شاری بەغداد پێشوازیكرد لە ئاڵپ ئەرسەلان بایرەقدار وەزیری وزەی توركیا و شاندێكی یاوەری.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەیی عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەربڕی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە عێراق و توركیا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
Total
0
Share