بنەماڵەی فرسەت مەلەکی روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

بنەماڵەی فرسەت مەلەکی ئەو هاوڵاتییەی لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە سنووری راپەڕین کوژرا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویانکردەوە، کە بکوژەکە دۆزراوەتەوە.

بنەماڵەی فرسەت مەلەکی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویانکردەوە، لە چەند مانگی رابردوودا دەستێكی رەش لە نزیك گوندی قەمتەران هەستان بەشەهیدكردنی فرسەت مەلەكی، هەر لە سەرەتای رووداوەكەوە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت هێزە ئەمنیەكانی سنووری راپەڕین زۆر بەووردی دەستیان بەلێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كرد لەسەر رووداوەكە بەمەبەستی دۆزینەوە و دەستگیركردنی تاوانبارانی راستەقینەی رووداوە كە دڵسوزانە و لەخۆبووردوانە بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێك لەسەر تاوانەكە دەكرد، ‎لەكۆتایدا توانیان تاوانباری راستەقینە بدۆزنەوە.

باسیانلەوەشکرد، بە پێویستمان زانی لێرەوە سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سنووری پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بكەین بەتایبەت دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین‎كە توانیان تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری…
Total
0
Share