لافاوەکەی هەولێر زیانی ماددی لێکەوتەوە

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر دروستبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە، لافاو لە بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان کۆبووەتەوە و لە هەندێک گەڕەک و بازاڕیش ئاو چووەتە ناو ماڵان و دووکانەکان و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share