کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەڕاست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بارانی بەلێزمە و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لە سنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو (4 – 6) پلە کەمتر بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان زیاتر نزم دەبێتەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزمدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینە کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: رێگای 10 گوندی ناحیەی سەنگاو نۆژەندەکرێتەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، رێگای 10 گوندی ناحیەی سەنگاو نۆژەندەکرێتەوە”. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارکردن لە پرۆژەی…
Total
0
Share