پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەواو كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو ڕێژەیەكی زۆری دابارینی باران لەماوەیەكی كەمدا دەبارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت، ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووەن لە كۆبوونەوەكەدا دوای هەڵسانگدنی رەوشەكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و كارانە كرا كە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانەوە، بۆ زستانی ئەمساڵ و وەرزی بارانبارین و رێگری و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازارووی گۆڕانی كەشوهەواش گیراوەتەبەر، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی هەموو ئەو هەگاوانەكرا كران كە لە پێناو چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی كە هۆكار و مەترسی بوونە بۆ كۆبوونەوەی ئاو ئەنجامدراون، وەك خاوێنكردنەوەی ڕێرەی ئاوی سروشتی باران و ئاوی قورس و كەندەكان و پاككردنەوەی سەرجەم چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەكان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە گەڕەك و شەقامە سەرەكیەكان و شوێنە گشتیەكانی شاری هەولێر.