نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا

کەمێک لەمەوبەر عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری هەولێر بە کەفالەت ئازادکرا.

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مامۆستا عەلی رەئوف بە کەفالەت ئازادکراوە.

دوێنێ شەممە مامۆستا عەلی رەئوف لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێرەوە دەستگیرکرا، ئەمەش دوای ئەوەی بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان لە شاری هەولێر کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشتیوان سادق: هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵی جددی درا تاوەكو ئاسانكاریی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بە…
Total
0
Share