لەیس دلێمی: حەلبوسی زۆر دۆسیەی دیكەی لەسەرە

لەیس دلێمی ئەو كەسەی كە سكاڵای لەسەر محەمەد حەلبوسی تۆماركرد و دادگای فیدراڵی بڕیاری دوورخستنەوەی دا دەڵێت، “دوورخستنەوەی حەلبوسی سەرەتای دادپەروەرییە و زۆر دۆسیەی دیكەی لەسەرە”.

راشیگەیاند، چەندین دۆسیەی لەسەرە و سكاڵای لەسەر تۆماردەكرێت كە دەسەڵاتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكارهێناوە و شایستەی ئەو پۆستە نییە.

وتیشی، “بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق یەكلاكەرەوە بووە و بڕیارەكە سەرەتایەك بوو بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share