مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەمەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكرێت كە لە 200 هەزار دینارەوە تاوەكو 400 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارە هەمان رۆژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share