شارەوانی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات

بەهۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە  شەقامێکی سلێمانی تووشی داچوون بووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، شارەوانی شارەکە هۆشداریی بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،” بەشێکی شەقامی لای ترافیك لایتی نزیك سەیرانگای تاڤگە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە تووشی داچوون بووە، ئەوەش کەمێك ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە”.

ئاماژە بەوەش دەکات،” لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکەن، هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە شەقامەکە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی کاری چاککردنەوەی شەقامەکە ئەنجامدەدرێت”.

No photo description available.

May be an image of road

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە و نابێت لە 4 ملیۆن دینار زیاتر بێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە خولەكانی پێشتر هەر…
Total
0
Share