کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین دەبێت لە هەندێک کاتدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین مامناوەندە، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێک کاتدا.

باسیلەوەشکرد، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەکانی ناوەڕاستی عێراق و باشووری هەرێم بەتایبەتی بارانبارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە زیاتر دەبێت هەندێک کات بارانبارینی بەلێزمە و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت بارانبارین تەنها بەشێوەی نمە باران و کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەنتەری پارێزگاکاندا لە هەندێک کاتدا، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنووریەکان تاوە باران دەبێت لە هەندێک کاتی جیاجیادا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share