لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا بوونە قوربانی.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە پشتی شاری رۆشنبیران دوو کرێکار لەکاتی کارکردنی خۆیاندا سەری مەنهۆڵێکیان هەڵداوەتەوە و لەو کاتەدا بەر تەزووی کارەبا کەوتوون، یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 30 ساڵان بووە و بریندارەکەش تەمەنی 17 ساڵانە، لە ئێستادا تەرمەکەش و بریندارەکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share