پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە بودجەی 80 ملیۆن دینار فیدەرێکی نوێ لە وێستگەی بەرکێو لە سەیدسادق دانرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارزۆری سەر فیدەرەکانی 3ی وێستگەی بەرکێو و 10ی شانەدەر و 16 و 17ی گەڕەکی بەختیاری فیدەرێکی نوێ لە وێستگەی نوێی سەیدسادق دانرا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پڕۆژەکە بە بودجەی 80 ملیۆن دینار لەسەر 8٪ی بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتیی بەشی پلان و تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی گەیشتوون بە شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ یەكێتی بەباشی بەڕێوەدەچن و دەشڵێت، ” گفتوگۆكانمان گەیشتوون بەشێوازی دابەشكردنی پۆستەكان”.…
Total
0
Share