تانكەرێكی نەوت لە نزیك تونێلی دەربەندیخان گریگرت، تەنها زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك كە نەوتی لە كێڵگەی حەسیرەوە بۆ سلێمانی دەگواستنەوە، لەسەر رێگای سەرەكیی دەربەندیخان-سلێمانی گڕیگرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دزەكردنی سووتەمەنی لە تانكییەكەیەوە و رژانی بۆسەر ساڵۆنساكەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بووە.
رووداوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە و، شۆفێرەكەی سەلامەتە.