ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو سەردانی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانیمان كرد كۆمەڵێك داواكاریان خستەڕوو، ئەمڕۆ داواكاریی كۆمەڵەكەمان گەیاندە وەزیری تەندروستیی عێراق و رەزامەندی وەزارەتمان لەسەر داواكاریەكانیان وەرگرت، بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری ئەو چینـە پڕ هیوایی كۆمەڵگـە و دابینكردنی پێداویستیە تەندروستییەكانیان.
راشیگەیاند، لەگەڵ د.ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی رێككەوتین كە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و كۆمەڵەی تالاسیمیا دروستببێت و لەو چوارچێوەش كۆبوونەوەی فراوانی نێوان هەردوولا لە ئاییندەیەكی نزیك رێكدەخەین.