پنتاگۆن: 46 جار هێرشكراوەتە سەر هێزەكانمان لە عێراق و سوریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە چوار هەفتەی رابردوودا 46 جار ھێرشكراوەتە سەر ھێزەكانیان لە عێراق و سوریا و بەھۆیەوە 56 كەس برینداربوون.

لەو بارەیەوە سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندووە، لە 17 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 46 جار لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوەسەر ھێزەكانیان لە عێراق و سوریا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 56 ئەمریكی برینداربوون.

ئاشكراشیكردووە، ئەمریكا لە وەڵامی بۆ ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر ھێزەكانی لە عێراق و سوریا، كۆگایەكی چەكی ئەو گروپە چەكدارانە لە پارێزگای دێرەزووی سوریا كردووەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share