هەڤاڵ ئەبوبەكر: نابێت رۆژمێری دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژەوە ببێتە 31 رۆژ و زیاتر

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەگەڵ داواكاریی مامۆستایان و مووچەخۆرانداین و پێویستە مووچەی مووچەخۆران 30 رۆژجارێك دابەشبكرێت و دەشڵێت، “پێشنیازمانكردووە حكومەت لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان دابنیشن”.
راشیگەیاند، كە مووچە دوادەكەوێت كاریگەری لەسەر ژیان و بازاڕی هەموو لایەك دەبێت و پێویستە حكومەت بگاتە ئەنجامێك لەگەڵ مامۆستایاندا و نابێت رۆژمێری دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژەوە ببێتە 31 رۆژ و زیاتر.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر كێشەی خوێندن چارەسەرنەكرێت زیان لە 10 ساڵی داهاتوومان دەدات و پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراق دانیشتن ئەنجامبدرێت و ئەگەر مووچەی مووچەخۆران دەدرێت با پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share