سودانی گەیشتە هەولێر

كەمێك پێش ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدات.

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لەسەردانەكەیدا گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، پرسی مووچە، بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دۆخی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێدەكات.

بابەتی پێشتر

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بابەتی دواتر

لەسەر بەخشراوەكەی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share