هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بەگشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی، سەرجەم شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلە کان ئاگاداردەکەینەوە، نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵبکەن و گازی ژەهراوی دەربکەن.

باس لەوەش دەکات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان دوكه‌ڵ ده‌كات، ده‌بێت تا 20ی ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، لەگەڵ تەواوبونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگاوبانەکان ببینرێت و دوکەڵبکات و گازی ژەهراوی دەربکات، ڕاستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوه‌ دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەپێی بڕیارەکە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناچاردەکرێت بە چاککردنەوەی، بە پێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لەگەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاکو چاکیدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

دهۆك و سۆران.. لە 20 رۆژدا 49 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات…
Total
0
Share