مامۆستایان: تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بایکۆت بەردەوامە

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆیاندا مامۆستایان رایانگەیاند، “بەورەیەکی بەرزترەوە بەردەوام دەبین لە خەباتی مەدەنی و تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بایکۆت بەردەوامە”.

لە دوای خۆپیشاندانەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مامۆستایانی پەروەردە، زانکۆ و وانەبێژ ئاماژەیان بەوە کرد، “ئەمڕۆ جارێکی دیکە دژ بە ستەمکاری و بێباکی دەسەڵات پەیمانی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان نوێدەکەینەوە، هەرگیز سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و بەردەوامی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “هەوڵ و فشارەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەسەڵاتدارانی ناچارکردووە پرسی مووچە لە بەغداد یەکلای بکەنەوە و لە چارەسەری ریشەیی نزیک بووەتەوە”.

دەشڵێن، “درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان زامنی چارەسەربوونی ریشەیی کێشەکانمانە و جەخت لە داواکارییەکانمان دەکەینەوە کە پێدانی مووچە و دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانن و چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكان دەكەن

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە، چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاریی دامەزراندنیان، سەرۆكی…
Total
0
Share