خوێندنی باڵا: بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی دەکەین

وەزارەتى خوێندنى باڵا بەدواداچوون بۆ وتەکانى مامۆستایەکى زانکۆى سلێمانى دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم بڵاویکردەوە، لە نوسراوی ژمارە (1437) لە ڕێکەوتى 5 ی تشرینی دووەمی 2023 بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى کردووە هاتووە، کارى پێویست ئەنجام بدرێت بە پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەت بۆ بەدواداچوونى وتەکانى ئەو مامۆستایەى زانکۆى سلێمانى کە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دوور لە داب و نەریت و پیشەکەى خۆى وشەى نەشیاوى  بەرامبەر خانمێکى رۆژنامەنووس بەکارهێناوە .

باس لەوەشدەکات،” وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانکۆى سلێمانى ڕاسپاردووە بەزووترین کات دواى تەواوبونى کارى لیژنەکە لە ئەنجامەکەى ئاگادارمان بکەنەوە”.

رۆژی رابردوو لە کاتی رووماڵی گردبوونەوەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی مامۆستایەرکی زانکۆکە وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا، ئەو رووداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو مامۆستایە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی خنکانی گەنجێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلانی سەر بە بەشی پۆلیسی شارباژێڕی بەڕێوەبەرایەتیمان،…
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجەلان: ئەو لێدوانانەی بەناوی منەوە بڵاودەکرێنەوە هەوڵی تێکدەرانەی پڕۆسەی ئاشتیین

عـ.ـەبدوڵا ئـ.ـۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە، لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share