بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 163 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 بە 163 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك باس لە لەمپەڕەكانی بەردەم نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سێ لەمپەڕ بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.…
Total
0
Share