سودانی دەگاتە تاران

بڕیارە محەمەد شیاع سودانی دەست بە گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بکات ولە سەرەتاشدا دەگاتە تاران.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەینێ دووشەممە دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و دواتریش سەردانی ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی دراوسێی عێراق و ناوچەکە دەکات.

ئامانج لە سەردانەکەی سودانی تاوتوێ کردنی دۆخی کەرتی غەززەیە و بەدوورگرتنی عێراقە لەو شەڕەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share