بارانی بێپێشینە بووەهۆی دروستبوونی لافاو لە رووبەرێكی فراوانی هەرێمی تۆسكانا، دوای ئەوەی گەردەلولی (كیرین) شەوی رابردوو رووی لە ئیتاڵیا كرد.
گەردەلولەكە بووەهۆی گەمارۆدانی دانیشتووان لە ماڵەكانیان، نغرۆبوونی نەخۆشخانەكان و ئاوبردنی ئۆتۆمبێلەكان.
بەهۆیەوە لانیكەم سێ كەس لە تۆسكانا گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش لە شاخی ڤینیتۆ بێسەروشوێن بووە، بەوەش ژمارەی قوربانییانی گەردەلولەكە لە ئەوروپای رۆژئاوا گەیشتە 10 كەس.
دەسەڵاتدارێتیی پاراستنی مەدەنیی ئیتاڵی رایگەیاند، لە شاری لیڤۆرنۆ 200 ملیم باران لەماوەی تەنها سێ كاتژمێردا باریوە و بووەتەهۆی دروستبوونی لافاو.
پێشتر گەردەلولەكە ئیسپانیا، فەرەنسا، بەلجیكا، هۆڵەندا و ئەڵمانیای گرتەوە.