داوای دەرکردنی تین هاگ دەکرێت

داوایەکی زۆر لەسەر دەرکردنی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دروست بووە.

مانچستەر یونایتد لە 15 یاریی سەرەتاى ئەم وەرزەدا 8 یاریی دۆڕاندووە کە ئەوەش ماوەى 50 ساڵە ڕوداوی لەو جۆرە روینەداوە.

ئاستی مانچستەر یونایتد یاریی دواى یاریی خراپتر دەبێت و یانەکەش لە جامی ڕابیتەى یانە پیشەگەرەکان دەرکرا.

تا ئێستا دەستەى ئیدارە و خاوەنی مانچستەر یونایتد هیچ شتێکی لەسەر داهاتووی تین هاگی ڕاهێنەر بڵاونەکردۆتەوە.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەش بەرپرسیارێتی سەرجەم شکستەکانی گرتۆتە ئەستۆ و دەڵێت دۆخەکە ڕێک دەکەمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا، ڕافائێل نادال بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی گراند…
Total
0
Share