ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستپێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ یەكەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت و تیایدا بەرهەمە جیاوازەكانی باخەوانەكانی سنوورەكە بخرێنەڕوو.

نۆیەمین فێستیڤاڵ بە بەشداریی 161 باخەوان و خستنەڕووی بەرهەمەكانی (هەنار، گوێز، توو، روبە هەنار، دۆشاوی ترێ‌ و زیاتر لە 100 بەرهەمی كشتوكاڵی) دەبێت، جگە لە نان، ئیشی هەویر و خواردنە كوردەوارییەكان.

فێستیڤاڵەكە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەكرێتەوە و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەكە لەڕووی ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانی سوودی گەورە بە ناوچەكە دەگەیەنێت.

 

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

زانایان: ئۆمیگا 3 رێگری لە نەخۆشییەكی مەترسیدار دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share