هۆكاری دواكەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد ئاشكراكرا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “دواكەوتنی 700 ملیار دینارەكە كێشەی تەكنیكی بووە نەك سیاسی”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دواكەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەكە كێشەی تەكنیكی بووە نەك سیاسی و لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە دەنێردرێت و بۆ مانگی داهاتووش ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە بەردەوامدەبێت.

راشیگەیاند، ئەوەی گرنگە حكومەتی هەرێم ئەو پڕۆژەیە ئامادەبكات كە تایبەتە بە هەمواری یاسای بودجە و پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و پێشتر دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم وردبینییان لە داتا و لیستی مووچە كردووە و كراوەتە راپۆرت و بۆ عێراق نێردراوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share