سلێمانی.. رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو رووداو‌ێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون برینداربوون.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئەڤیو بەهۆی خێراییەوە خۆی کێشاوە بە ستوونێکی رووناککەرەوە و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا، کە چوار کەسی تێدابووە کە ئەندامی یەک خێزانن و دووانیان منداڵن و هەر چواریان بریندارن”.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود  نزیک هۆتێل ئەبو سەنا روویداوە، ئۆتۆمبێلەکانی دیکە تەنها زیانی ماددیان پێگەیشتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share