شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی دەكاتەوە بەهۆی نەمانی شوێنی ناشتنی مردوو لەناو زۆربەی گۆڕستانەكانی شاری سلێمانیدا، داوایان لێدەكات كە (گۆڕستانی نوێ)ی شاری سلێمانی بەكاربهێنن كە دەكەوێتە نزیك شاری مامۆستایان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گۆڕستانەكە بە شێوەیەكی گونجاو دروستكراوە كە هاتوچۆ بەئاسانی دەكرێت بەناو گۆرستانەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share