ئەگەر حکومەت ناچاربێت بە نرخی فەرمی دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەگەر قەیرانی دۆلار بەردەوام بێت حکومەت ناچاردەبێت بە نرخی بانکی ناوەندی راستەوخۆ دۆلار بە هاوڵاتییان بفرۆشێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دراو، حکومەتی عێراقی لەگەڵ چین بازرگانی بە دراوی یەن دەکات و لەگەڵ ئێران و ئیماراتیش بە تمەن و درهەم دەبێت، ئەگەر ناچاریش بین ئەوا بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی راستەوخۆ دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.

ئاشکراشیکرد، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل کردووە، بەڵام توانیومانە رێگری لەبەرزبوونەوەی نرخی خواردن بکەین.

بە وتەی وتەبێژی حکومەتی عێراق رێژەی هەڵاوسان %4 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share