لە هەولێریش خۆپیشاندان لەسەر مووچە ئەنجامدرا

ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای 20 لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای یەكلاكردنەوەی دەوام و مووچەكانیان دەكەن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای 20ی هاوبەش لە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لیوای 20ی هاوبەش بڕیارە لە زیاتر لە سێ هەزار و 500 پێشمەرگە دامەزراوی سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای 66ی سوپای عێراق پێكبهێندرێت تایبەت بە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share