دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی نوشتە و جادو دەستگیرکران

بە تۆمەتی ئەنجامدانی نوشتە و جادوو، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو کەس دەستگیرکران، دەستیش بەسەر چەکێکی بێمۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارچە جل و بەرگدا گیرا کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان  دوو  کەسیان بەتۆمەتی فریودان و ئەنجامدانی نوشتە و جادو دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت،  ئەو دوو کەسە هەوڵیاندابوو لەڕێگەی ( سحر و نوشتە و جادو ) هاوڵاتیان فریوبدەن و ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان.

باس لەوەش دەکات، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێمۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارچە جل و بەرگ کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (240) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگای هەولێر-کەرکوک بکرێت

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رێگای هەولێر- کەرکوک بکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک نەکرێت”.…
Total
0
Share