پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ بریندارێکی دیکەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ گیانیلەدەستدا.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی 1 ی لیوای 18 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كە چەند رۆژێكە بە برینداری لەنەخۆشخانە لە ژێر چارەسەردابوو،بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئێواره‌ی رۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2023، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 80ی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری چیای قه‌ره‌چوغ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق دروست بوو.

له‌ ئەنجامی ئەو شەڕە تاکو ئێستا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share