روونكردنەوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بەردەوامن.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن و هێرشە درۆنییەكەی ئەمشەو هیچ زیانێكی بۆ سەر فڕۆكەخانە نەبووە”.

كەمێك پێش ئێستا لە رێگای دوو درۆنەوە هێرشكرایە سەر دەوروبەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كە هەردوو درۆنەكە لە نزیك گوندی گەزنە خرانەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share