عەبدوڵا حاجی مەحمود: حكومەتی عێراق بەرپرسە لە دواكەوتنی مووچە

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم دەڵێت، “حكومەتی عێراق بەرپرسە لە دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەشڵێت، شاندێكی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو كێشانەی لە نێوان عێراق و هەرێمدا هەیە سەردانی بەغداد دەكەنەوە”.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو پابەندییانەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە هەموو رێكارەكان گیراوەتەبەر و ئەوەی مافی هاوڵاتییانی هەرێم و مووچەخۆران دوادەخات عێراقە و حكومەتی عێراق بەرپرسە لە دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

وتیشی، پێویستە حكومەتی عێراق ماف و شایستەی دارایی خەڵكی كوردستان بدات و پابەندی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بێت و شاندی هەرێمیش بەم نزیكانە سەردانی بەغداد دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە لەنێوان هەردوولادا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان بكردایە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان…
Total
0
Share