نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی نزیک عەربەت

ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێرە ئاگر لە کارگەیەکی قیری شل لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی کەوتووەتەوە و تا ئێستا کەسێک گیانیلەدەستداوە و سیانی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ماوەی چەند کاتژمێرێکە ئاگرەکە بەردەوامە، هەرچەندە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکە پێناچێت وا بەزوویی بتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سێ بریندارمان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بەداخەوە برینەکانیان سەختە و دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە، کەسێکیش لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە و گەیاندوومانەتە پەیمانگەی پزیشکی داد.

ئاشکراشیکرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی پێنج تیممان لە شوێنی رووداوەکە هەیە سەرجەم تیمەکانی دیکەش لە ئامادەباشی تەواودان، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share