بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە هەنگاوێكی نوێ دەگرێتەبەر

بانكی ناوەندیی عێراق رێوشوێنێكی نوێ لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە كڕیاران دەگرێتەبەر كە پێویستە لەگەڵ پێشكەشكردنی داواكەدا وێنەیەكیشی بگیرێت.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە واژووی عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە وەكالەتی لەسەرە و تێیدا هاتووە، لە 21ی ئەم مانگەوە بانكەكە رێكارێكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار خستووەتەڕوو كە داوایكردووە بانكەكان پێوەی پابەندبن و كڕیارانی دۆلار لە كاتی پێشكەشكردنی داواكاریی كڕینی دۆلار، وێنەیەكی خێرای لەگەڵ تۆماركردنی داواكارییەكەدا لە سەكۆی ئەلیكترۆنی بانكی ناوەندی بگیرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەر ناوەندێك پابەندنەبێت و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەیدا سزادەدرێت و رێگای پێنادرێت بچێتە نێو دەروازەی فرۆشتنی دۆلارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی 580 سزادراو دەردەكەن كە‌ به‌هۆكاری سیاسی دورخراونه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share