سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی حاجی ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە، پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە ھەموولایەك ببەخشێت”.

دەقی پەیامەكەی ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…

بەڕێزان خزمانی شێخانی چوێسە

‎بەڕێز كاك شێخ كامیل شێخ عەبدولقادری چوێسە

‎بە داخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (حاجی ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە) خوشكی بەڕێزتان و ھاوسەری كاك (ئەفراسیاب عەلی بەگی میراوا)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەمتانم.

لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە ھەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بە تەوتین دەکەین کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بە پشتیوانیی خەڵک توانیمان کۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە چەسپاندنی…
Total
0
Share