کارەبای سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت 5 ملیۆن دیناری بۆ بگەڕێنێتەوە

كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بڕێك پارە دەدۆزێتەوە و فەرمانگەكەش بەدوای خاوەنەكەیدا دەگەڕێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھێرۆ محەمەد عەبدوڵا، کارمەندی بەشی کۆپیی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا، لە کۆتاییەکانی کاتی کاردا کیسێک لە ژوورەکەی دەدۆزێتەوە کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری تێدابووە و ئێستا بەدوای خاوەنەکەیدا دەگەڕێت تا بۆی بگەڕێنێتەوە.

داواشدەکات، ھەر کەسێك خاوەنی ئەو پارەیەیە، سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكات تا رادەستی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ دەکەن تا هیچ کەسێک نەتوانێت قۆرغکاری بکات

قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانیان بۆ مانگی رەمەزان دەخاتەڕوو. ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share