هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە خرایەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “سندووقی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كارابكرێتەوە گەرەنتی مووچەی خانەنشینان دەكات و دەشڵێت، “دەبێت ئەو بڕە پارەیەی مانگانە لە مووچەی مووچەخۆران دەبڕدرێت بخرێتە سندووقەكەوە و دواتر حكومەت تەمویلی سندووقەكە دەكات و مووچەی خانەنشینانی لێدەدرێت”.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەبووایە پێشتر سندووقی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق كارابكرێت و مووچەی خانەنشینان مانگانە لەو سندووقە بدرێت و ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەخۆران دەبڕدرێت لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمیش پارەداری بكات و مووچەی خانەنشینان لە كاتی خۆیدا دەدرێت و وابەستەی داهاتی حكومەت و ناردنی پارە لە بەغدادەوە نابێت.

بە بڕوای عومەر گوڵپی سندووقی خانەنشینی كارابكرێت مووچەی خانەنشینان مسۆگەردەبێت و مانگانە گرفتی مووچەیان نابێت.

بابەتی پێشتر

لە مەخمور شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا

بابەتی دواتر

سبەی نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share