قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی زیاتر بە پێگەی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردووە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چەقبەستووە زیانی بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکانم لەگەڵ بەڕێزان ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، باسمان لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وتیشی، پێویستە دەرچەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەم چەقبەستوویە بدۆزینەوە و دەرگا بە ڕووی قۆناغێکی نوێدا بکەینەوە، چونکە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی زیاتر بە پێگەی هەرێمی کوردستان، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ بەغداد، ئاماژەمان بەوەدا، دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی فیدراڵ، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت،…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی عومره‌كاران تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و عومره‌كارێک گیـ.ـانیله‌ده‌ستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە عومرەکارێک…
Total
0
Share