دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان خوێندكاران لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییەكانەوە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، خۆپیشاندانەكە دژی نەبوونی ئاوی گەرم و خزمەتگوزارییەكان بوو.

وتیشی، “لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگە بە ئێمە و بەشێك لە میدیاكانی دیكە نەدرا روماڵی خۆپیشاندانەكە بكەین”.

ئەوەشی وت، بە زەبری هێز، خوێندكاران گەڕێندرانەوە ناو بەشە ناوخۆییەكان.

بابەتی پێشتر

شۆفێرێک پسوڵەی سەرپێچیی هاتوچۆی بە بڕی 1.4 ملیۆن دۆلار پێدەدرێت

بابەتی دواتر

سەنگەری چۆڵنەكرد تا تانك بەسەریدا رۆیشت و شەهیدبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share