لەبارەی ناونووسین بۆ حەج هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلە نەکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هاوڵاتییان  په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ ناونووسین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان، چونكه‌ ناونووسین لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 12 رۆژ بەردەوام دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌مه‌ن و په‌ككه‌وته‌ن ئه‌وا كه‌سوكارییان یاخود كه‌سێكی نزیكیان ده‌توانێت فۆرمه‌كه‌ وه‌ربگرێت و پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌سانی به‌ساڵاچوو یاخود نه‌خۆش به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی سه‌ردانی بنكه‌كانی ناونووسین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی حاجیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share