هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی تاکسییەک لە شاری هەولێر شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ” لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام تاکسییەک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک درەختی بلواری شەقامەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری تاکسییەکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و شوێنی رووداوەکەش کەوت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share